کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری به‌ڕێوه‌بردنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، ڕایگه‌یاند که تا 15ی ئۆکتۆبر، دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی فیلمی کوردی بۆ فێستیڤاڵه‌که‌یه و له نێوان ڕۆژانی 30 نۆڤه‌مبه‌ر و 6ی دێسه‌مبه‌ریش فێستیڤاڵه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، که بڕیاره له 30ی نۆڤه‌مبه‌ر وه تا 6ی دێسه‌مبه‌ر له له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت، له ماڵپه‌رێکی تایبه‌ت به فێستیڤاڵه‌که‌دا به زمانه‌کانی کوردی (ناوه‌ڕاست و خواروو) و ئینگلیزی، مه‌رجه‌کانی تایبه‌ت به فیلم و به‌رهه‌مه کوردییه‌کانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵه‌که‌دا ڕایگه‌یاندووه و به‌و پێیه پێویسته به‌شداران فۆرمگه‌لی تایبه‌ت به فێستیڤاڵه پڕکه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه تا 15ی ئۆکتۆبر ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کار هه‌یه و پاشان کۆمیته‌که، ده‌ست به لێکدانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و فیلمانه ده‌کات که شانسی به‌شداریکردن له کێبڕکێیه‌که‌یاندا له 4 به‌شی میتراژی بڵند و کورت، به‌ڵگه‌نامه‌یی و ئه‌نیماسیۆن، له فێستیڤاڵه‌که‌دا پێده‌به‌خشرێت.
له‌مساڵه‌وه، له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ندا، یادی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌کانی سینه‌مایی کوردی ده‌کرێته‌وه و ئه‌مساڵ ئه‌م یه‌که بۆ "یه‌ڵماز گۆنای"، ناودارترین ده‌رهێنه‌ری کورد له باکووری کوردستان، ته‌رخان کراوه.
له فێستیڤاڵه‌که ئه‌م فیلمانه ڕێگه‌ی به‌شدارییان پێده‌درێ که له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی کورد له هه‌ر بوارێکه‌وه ساز کرابن، یاخود له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی غه‌یره کورد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و ژیان و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به کورده‌وه ساز کرابن.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا ڕاشگه‌یه‌نراوه که بۆ فیلمه‌کانی یه‌که‌م، دووهه‌م و سێهه‌م، خه‌ڵات دیاری کراوه و پێویستیشه هه‌موو فیلمه‌کان ژێرنووسی ئینگلیزیان بۆ ئاماده‌کرابێ. هه‌ر وه‌ها مه‌رجێکی تریش ئه‌وه‌یه که فیلمه‌کان له نێوان ساڵه‌کانی 2006 و 2007 سازکرابن و پێشتر له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، نمایش نه‌کرابن.
بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو زانیارییه‌کان له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه‌ن:
www.lkff.co.uk