
فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین ئێمرۆ ده‌ستی به کاری خۆی کرد.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌رێوه‌چوونی فه‌ستیڤاله‌که‌دا، 32 فیلم نیشان ده‌درێت. له فه‌ستیڤالی ئه‌مساڵ دا کرانه‌وه‌ی به‌شێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ژنان جێگای سرنجه.
ئه‌و فه‌ستیڤاله که ماوه‌ی چوار ساڵه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ به فیلمێکی عایشه پۆڵات ده‌کرێته‌وه. له مه‌راسیمی کرانه‌وه و نمایشی ئه‌و فیلمی که له ساڵۆنی سینه‌مای بابیلۆن به‌رێوه ده‌چێت، ده‌رهێنه‌ران عایشه پۆڵات، مانۆ خه‌لیل و هیشام زه‌مان و کۆمه‌لێک یاریگێر به‌شداری ده‌که‌ن.
فه‌ستیڤالی ئه‌مساڵ له دو به‌شی ژنان و لاوان فیلمه‌کانی نمایش ده‌دات. له به‌شی ژنان دا 7 فیلم به‌شداری ده‌کات که له نێویان دا ئه‌و فیلمانه هه‌یه: "بێریتان"، " وه‌نه‌وشه‌ی بێریڤان" و "کچه‌کانی ئارارات".
له به‌شی گه‌نجانیش دا نێوی ئه‌و فیلمانه وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت: "دوایین خوڵه‌ک" ، "خۆره‌ش" و "ئاوی ره‌ش".
مه‌مه‌د ئاکتاشی به‌رێوه‌به‌ری فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین له گوت و بێژێکدا ئامانجه‌کانی فه‌ستیڤالی ته‌رخان کردنی جێگایێکی دیار بۆ سینه‌مای کوردی راگه‌یاند. ئاکتاش وتی:"ئه‌و فه‌ستیڤاله ئیتر وه‌ک ره‌سمێکی لێهاتووه. هه‌ر بۆیه‌ش خۆ‌شه‌ویسته. فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین له ده‌ستپێک دا وه‌ک رێگا کردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ سینه‌مای کوردی. هه‌ژمارێک ده‌رهێنه‌ر لێره یه‌کتریان ناسی. و ئێستاش به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن. زۆربه‌سیان لێره نێویان ده‌رکرد و ئێستا نێوێکی جیهانین. ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرینگه."
له نێو فیلمه‌کانی ئه‌مساڵی فه‌ستیڤال ئه‌و فیلمانه به‌شداریان کردووه:
"ئه‌نفال-به نێوی خوا، به‌عس و سه‌ددام" مانۆ خه‌لیل
"ده‌یود تۆڵهڵدان" مانۆ خه‌لیل
"بێریتان" خه‌لیل ئویساڵ
"کیلۆمێتری سیفر" هونه‌ر سه‌لیم
"ناسنامه" نه‌زمی کرک
"ده‌یوید و له‌یلا" جه‌لال جۆنرۆی
"نه‌ورۆز" جه‌نگ ئه‌نگیزه‌ک
"En Garde" عایشه پۆڵات
"فرمێسکه‌کانی بێخاڵ" له‌وه‌ند عومه‌ر
"کێسه‌له‌کانیش ده‌توانن بفرن" به‌همه‌ن قوبادی
....و کۆمه‌له‌یه‌ک فیلمی تری کوردی
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی مالپه‌ری فه‌ستیڤاله‌که بکه‌ن لێره:
فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین