فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی له‌نده‌ن که یه‌که‌م جار ساڵی 2001 ده‌ستی به کاری خۆی کردووه، چواره‌مین فه‌ستیڤالی خۆی له رۆژی 8 دیسامبری 2006 به فیلمی "نیوه مانگ"ی به‌همه‌نی قوبادی ده‌ست پێ‌ده‌کات. ئه‌مساڵ جاوه‌روان ده‌کرێت که فه‌ستیڤالێکی ده‌وله‌مه‌ند و به‌نرخ له له‌نده‌ن به‌رێوه‌بچێت. 60 فیلمی کوردی یان له‌سه‌ر کوردستان ئه‌مساڵ به‌شداریان کردووه و له لایه‌ن کۆمه‌لێک ئێسپانسێری به هێزه‌وه ، پشتیوانی له‌و فه‌ستیڤاله کراوه. له‌وانه: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رۆژ تی وی، کوردسات، کوردستان تی وی، تیشک تی وی، رۆژنامه‌ی ئاسۆ، رادیو ده‌نگی رۆژباش، رۆژنامه‌ی دایلی تێلێگراف، ئاژانسی هه‌والنێری فورات، کۆمپانیا جۆر به جۆره‌کانی وه‌ک هێلی ئاسمانی ئوتریش ، ئاسیا سێل ، کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی به‌ناوبانگ.
فیلمه هه‌ره‌دیاره‌کانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ بریتین له:
فیلمی (نیو مانگ)ی به‌همه‌نی قوبادی، براوه‌ی سێ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلم له (سان سباستیان).
فیلمی (به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕانه‌وه)ی عومه‌ر ئوگور که ده‌رباره‌ی کوده‌تای له‌شکری تورکه له ساڵی 1980دا و بۆ یه‌که‌مین جار له بریتانیا پێشان ده‌درێت.
فیلمی (شیوه‌نی به‌فر)ی جه‌میل ڕۆسته‌می پێشبڕکێکه‌ری باشترین فیلمی بێگانه‌ی عیراق له خه‌ڵاتی ئه‌کادیمیی ساڵی 2005دا.
فیلمی (کیلۆمه‌تر زیڕۆ)ی هونه‌ر سه‌لیم که بۆ پێشبڕکێی خه‌ڵاتی سینه‌مایی (کان)ی ساڵی 2005 هه‌ڵبژێردرا .
فیلمی (ساڵه‌های ته‌مه‌نی شه‌وێک)ی مه‌هدی ئومێد.
فیلمی سیاسیی کۆمیدیی (ده‌یڤید و له‌یلا)ی جه‌لال جوانڕۆیی .
فیلمی (فراتریساید)ی ده‌رهێنه‌ر یه‌ڵماز ئه‌رسلان.
فیلمی مه‌سعود عارف ساڵح و حوسێن حه‌سه‌ن عه‌لی به ناوی (گوڵه‌نێرگز).
دوو فیلمی دۆکیومێنتیی(ده‌یڤیدی تۆڵهیڵدان) و (ئه‌نفال)ی نامۆ خه‌لیل.
فیلمی (بێریتان)یخه‌لیل ئویساڵ .و کۆمه‌لێک فیلمی به‌ناوبانگ و به‌نرخی سینه‌مای کوردی.
چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن له سینه‌مای ڕیۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، له ڕۆژانی 8 تا 14ی دیسه‌مبه‌ری 2006دا ده‌گیرێت.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و فه‌ستیڤاله، سه‌ردانی ماڵپه‌ری ره‌سمی فه‌ستیڤال بکه‌ن.
چواره‌مین فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی له‌نده‌ن