
ئه‌و بابه‌ته له ماڵپه‌ری په‌یامنێر دا بڵاو بۆته‌وه و هاورێ له‌گه‌ڵ گرینگی دان به کاره‌کانی سینه‌ماکارانی گه‌نج و سه‌رکه‌وتوو، به پێویستم زانی لێره بڵاوی که‌مه‌وه.
"سینه‌مای کوردی"
سه‌رچاوه:په‌یامنێر
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان " شه‌هرام عه‌لیدی" فیلمێکی سینه‌مایی له سه‌ر کاره‌ساتی (ئه‌نفال) له هه‌رێمی کوردستان سازده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه‌یه "شه‌هرام عه‌لیدی" له دیدارێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر دواو گوتی: ماوه‌ی یه‌ک ساڵ خه‌ریکی نووسینی ئه‌م پرۆژه‌یه بووم و زه‌حمه‌تم بۆ کێشاوه، له سه‌ر ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی کورده. ده‌ستپێکی فیلمه‌که‌ش له شاری که‌رکووک ده‌بێ و نزیکی %60 ی فیلمه‌که له ناو شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، به‌شێکی فیلمه‌که‌ش له ده‌ڤه‌ری بارزانه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌کانی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه گوتی: لۆکه‌یشێنه‌کانی من سێ به‌شه، شاری که‌رکووک، کوێستانی بارزان و ده‌شتی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها له ده‌شتی هه‌ولێر و چه‌ند شوێنی دیکه‌ی باشووری کوردستان ئه‌م فیلمه وێنه ده‌گرین.
عه‌لیدی ده‌رباره‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م فیلمه گوتی: ئه‌کته‌ره‌کان زۆربه‌یان له هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی باشوور ده‌بن، له‌وانه‌یه ئه‌کته‌رێکی کوردستانی باکووریشمان له‌گه‌ڵ بێت که ناوی " ته‌ریک ئاکان"ه و له فیلمی (رێگا)ی " یه‌لماز گۆنای"دا رۆڵی (سه‌ید)ی بینیوه.