
یه‌كه‌م فه‌ستیڤالی فیلمی كوردی مۆنتراڵ له وڵاتی كه‌نه‌دا له سه‌ر ناوی "ئۆدیسه‌ی سینه‌مای كوردی" به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م فه‌ستیڤاله رێكه‌وتی 28 ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ كلیك ده‌خوات و له 9 نوامبر كۆتایی پێ‌دێت. فه‌ستیڤالی فیلمی كوردی مۆنتراڵ له لایه‌ن سینه‌ما ته‌كی كێبك (ویلایه‌تی كێبكی كه‌نه‌دا) و ئه‌نیستیتۆی كوردی مۆنتراڵ به‌رێوه ده‌چێت و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی شاری مۆنتراڵ و ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس پشتیوانی لێ‌ده‌كرێت.
بیست فیلمی كورت و بڵیند، له درێژه‌ی به‌رێوه‌چونی ئه‌م فه‌ستیڤاله دا نمایش ده‌درێن. فه‌ستیڤال به دوایین فیلمی بڵیندی ده‌رهێنه‌ری كورد هونه‌ر سه‌لیم به نێوی "دۆل" ده‌كرێته‌وه. هه‌ر وه‌ها فه‌ستیڤاله‌كه فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی كورد یه‌ڵماز گۆنای، به‌همه‌ن قوبادی، نیزامه‌دین ئاریچ، جوانۆ رۆژبه‌یانی، كازم ئۆز و ده‌رهێنه‌ری ئێرانی سه‌میرا مه‌خمه‌لباف به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
بۆ دیتنی به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌چونی ئم فه‌ستیڤاله ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئادره‌سانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
سینه‌مای كوردی
ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس