ئه‌میرحه‌سه‌ن‌پوور
وه‌رگێران له ئینگلیزیه‌وه : سه‌ردار سه‌عدی
[ئه‌وه به‌شێکی کورت له نووسراوه‌ی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی که له ژێر دێری "داهێنانی کولتوری میدیای کوردی " له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 بڵاو بۆته‌وه، ئه‌و ساڵانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و هونه‌ره هێشتا ده‌ستی پێ نه‌کردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌و نوسراوه زۆرتر باسی په‌یوه‌ندی نیوان سینه‌ما و زمان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ده‌کا ].
ئه‌گه‌رچی فیلم، کۆنترین میدیای گشتی ده‌نگ و ره‌نگ دار، له نێوان ساڵه‌کانی 1920 دا گه‌ییشتۆته هێندێک شاری کوردان، سینه‌ما به زمانی کوردی زۆر به درێنگی ده‌ستی پێ‌کرد. ئاسته‌نگیه‌کانی به‌رده‌م ئاوابوونی سینه‌مای کوردی، سیاسی، ئابووری و ته‌کنیکی ده‌ژمێردرێت. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به لایه‌نی سیاسی بێت ئه‌وه‌یه که هه‌مو فیلمه‌کان، چ به‌رهه‌مه‌کانی ده‌ره‌وه و چ خۆماڵی‌یه‌کان، بڵاو بونه‌وه‌یان پێویستی به ئیزنی کۆمیته‌ی سانسۆری حکومه‌ته‌کان هه‌بووه. کاتێک وتوو وێژ که‌ریک له ده‌رهێنه‌ری کورد یه‌ڵماز گونای ده‌پرسێ بۆچی هیچ کام له فیلمه‌کانت به زمانی کوردی نین؟ ئه‌و ده‌ڵێت: " زور به ساده‌یی بڵێم به‌و هۆیه که زمانی کوردی به شێوه‌ی یاسایی له تورکیه قه‌ده‌غه کراوه (Studia Kurdica, 1 ، ژانویه 1984، ل.97).
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و عێراق، ته‌نیا وڵاتانێک بوون که ئاسته‌نگی سیاسی بۆ پێشکه‌وتنی سینه‌مای کوردی که‌متر .......... .