
شون کانێری و سوفیا لورن رۆڵی سه‌ره‌کی له‌و فیلمه‌دا ده‌گێرن

قاسم گوڵته‌کین به‌رهه‌م هێنه‌ری کوردی تورکیا رایگه‌یاند که خه‌ریکی ته‌واو کردنی ئاماده‌کاریه‌کانی وێنه گرتن له فیملی "کوردستان وڵاتی نادیار"ه که له‌و چه‌ند مانگه دا فیلمه‌که له نزیک گۆلی شاری وان و چیای ئارارات و به گشتی له باکوری کوردستان ده‌چێته پێش کامێرا.
ئه‌و فیلمه چیرۆکی کۆچی عه‌شیره‌تی بوروکان ده‌گێرێته‌وه که له ساڵی 1609 زایینی ئه‌نجام دراوه. کۆچبه‌ریه‌کی دژوار و به ژان له ده‌وروبه‌ری سیڤه‌رک و چیای قه‌ره‌ژداغێ به‌ره‌و سه‌رحه‌د، وان و قه‌فقاز.
ئه‌و فیلمه نێونه‌ته‌وه‌یی یه، به دو زمانی ئینگلیزی و کوردی یه و ئامانجی گێرانه‌وه‌ی به‌شێک له مێژووی کوردستانه.
له‌و فیلمه دا نێوی زۆر که‌سی به‌ناوبانگ هه‌یه. ئاکته‌ری به‌ناوبانگی سکۆتله‌ندی، شون کانری، که به جیمز باند ده‌ناسرێت، رۆڵی سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌که"میر شه‌مدین"ی ده‌بێت.هه‌روه‌ها ئاکته‌ری ژنی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی، سوفیا لۆرن له‌و فیلمه دا یاری ده‌کات. هه‌روه‌ها له فیلم دا 150 ئاکته‌ری سه‌ره‌کی و 3500 ئاکته‌ری فیگۆر رۆڵ ده‌گێرن و نێوی تاریق ئالکان، موسلیم گورسه‌سی ده‌رباز ده‌بێت. وه‌ک گوڵته‌کین بۆ خۆی ده‌ڵێت، له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند رۆژین و گۆرانی بێژ جانێ و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ شوان په‌روه‌ریش له‌و باره دا قسه‌یان کردووه.ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌ش "یوسف کورچه‌نلی" یه.
به‌رهه‌م هێنه‌ری، فیلم قاسم گولته‌کین له گوت و بێژێک له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیتالی کوریێره دێلاسێرا ده‌لێت:
ئاماده‌کردنی ئه‌و فیلمه که سه‌باره‌ت به مێژووی کوردانه، سالهایه که له مێشکم دایه و نماییش بونی ئه‌و فیلمه(که بریاره ساڵی 2008 بێت) گه‌ییشتن به ئاواتێکی به ده‌یان ساڵه‌یه. گوڵته‌کین سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شون کانری بۆ ئه‌و فیلمه ده‌ڵێت: شۆن کانری ئاکته‌رێکی سکۆتله‌ندییه و سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤێکی هه‌ستیاره، هه‌ر بۆیه رۆڵی سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی بورکان به باشی ده‌توانێ یاری بکات.
قاسم گوڵته‌کین(خاوه‌ن شه‌ریکه‌ی Brukan production) له ناو سینه‌ما دا نێوێکی شاراوه نیه و تا ئێستا به‌رهه‌م هێنه‌ری زۆر فیلمی وه‌ک "وڵاتی رۆژ" به‌سیم ئوستاد ئوغلو، "کیلومه‌تری سیفر" هونه‌ر سه‌لیم، "کیسه‌له‌کانیش ده‌توانن بفرن" به‌همه‌ن قوبادی کردووه.
قاسم گوڵته‌کین ئارمانجی فیلمه‌که‌ی ناساندنی دیرۆکی مزۆپۆتامیا و کوردستان له گۆره‌پانی نێو نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌زانێت.
جوانۆ رۆژبه‌یانی ئه‌نفال ده‌کات به زنجیره فیلم
دادگایی کردنی سه‌ددام حوسه‌ین و دار و ده‌سته‌که‌ی له سه‌ر ئه‌نفال، جارێکی تر که‌ڵک وه‌رگرتنی سوپای ئیراقی له چه‌کی کیمیاوی به دژی کوردان و باسی ئه‌نفالی کوردانی وروژاندۆته‌وه. له ئۆپراسیونه‌کانی ئه‌نفال دا 182 هه‌زار که‌س ژیانیان له ده‌ست دا و به هه‌زاران گوندی کوردستان کاول کرا.
ده‌رهێنه‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردی ئامریکایی"جوانۆ رۆژبه‌یانی" زنجیره فیلمێکی سه‌باره‌ت به ئه‌م کاره‌ساته دروست کردووه.
دایکێکی کورد هاورێ له گه‌ڵ ژان و ئێشێکی فه‌راوان، شین گێری بۆ مێرد و هه‌شت مناڵه کوژراوه‌که‌ی ده‌کات. ئه‌وان له‌و هێرشه‌ی سه‌ددام دا ژیانیان له ده‌ست داوه که به "ئه‌نفال" نێو براوه.ئه‌وه به‌شێک له گوت و بێژێکی هه‌ست بزوێنه که جوانۆ رۆژبه‌یانی بو فیلمی گۆری به کۆمه‌ڵ ئه‌نجامی داوه. رۆژبه‌یانی ئامانجی خۆی له‌و فیلمه روناکی
خستنه سه‌ر ئه‌و پرۆژه مه‌رگ هێنه‌ره‌یه که کاتی خۆی سه‌ددام بۆ قر کردنی کوردان ده‌ستی پێ‌کردبوو.
"له راستیدا من هه‌ستم کرد که که‌س نایهه‌وێت فیلم یان فیلمێکی دیکومه‌نته‌ری له گه‌ڵ ورده‌کاریه‌کانه‌وه له‌و باره‌دا ساز بکات.شتێک که بتوانێ تا راده‌یه‌ک قوڵایی ئه‌و کاره‌ساته به بینه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه نیشان بدات.کاره‌ساتێک که به راستی جینۆسایده".
رۆژبه‌یانی به هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سێ فیلمی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال ساز کردووه به ناوه‌کانی "گۆری به کۆمه‌ڵ"،"عه‌لی کیمیاوی" و "چه‌کی به کۆمه‌ڵ کوژ".
هه‌ر سێ فیلمه‌که هاورێیه له گه‌ڵ ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ئازارانه‌ی ره‌ژیمی سه‌ددام حوسه‌ین به‌و جۆره که خه‌ڵک شایه‌تی ده‌ده‌ن.خه‌ڵکه‌که باس له‌وه ده‌که‌ن که چۆن له پێش چاوی وان خۆشه‌ویسته‌کانیان ئه‌شکه‌نجه کراون و کوژراون.هه‌روه‌ها داستانی ئه‌وه‌ی که چۆن ماڵ و ژیانیان له ترسی بوردمانی کیمیاوی به جێ هێشتووه. پیاوێک له فیلمه‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات که چۆن توانیوێتی خۆی بگه‌یه‌نه‌ته کامپێکی په‌نابه‌ران له تورکیه، به‌ڵام به‌رپرسیارانی کامپه‌که له‌وه‌ی که ئه‌و قوربانییه‌کی کیمیابارانه، نکۆڵیان ده‌کرد.
"من به تورکه‌کانم ده‌گوت که ئێمه وه‌به‌ر کیمیاباران که‌وتوین، که‌چی ئه‌وان ده‌یانگوت نا نا بێده‌نگ بن، ئێوه به ئاگر سوتاون".
رۆژبه‌یانی بۆ سازکردنی فیلمه‌کانی ئیزنی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌و ڤیدیویانه‌ی هه‌بو که رژیمی ئیراق له هێرشه‌کانی دا هه‌ڵیان گرتبوو هه‌ر وه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی که رژیم له ئه‌شکه‌نجه و کوشتاره‌کانی دژبه‌ره‌کانی خۆی گرتبووی.
رۆژبه‌یانی ده‌لێت:"دیتنی ئه‌و فیلمه کارێکی دژواره. ئاوردانه‌وه له‌و روداوانه وه‌ک کابوسێک وابوو. کاتێک چاوم به مناڵه‌کانی خۆم ده‌که‌وت بیرم له مناڵه‌کانی وان ده‌کرده‌وه که ئه‌وان چی بۆ من ده‌گێرنه‌وه و جاری وابو که هه‌ستم ده‌کرد خه‌ریکه شێت ده‌بم".
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و سێ فیلمه دیکۆمه‌نته‌رییه، به‌رێز رۆژبه‌یانی ده‌ڵێت که دادگایی سه‌ددام و شه‌ش له دار و ده‌سته‌که‌ی به تاوانی جینۆسایدی کوردان هه‌ستێکی خۆش به ئه‌و ده‌به‌خشێت و وا بیر ده‌کاته‌وه که ئه‌و سێ فیلمه‌ی وی، رای گشتی له جیهان بۆ ئه‌و دادگایه ئاماده‌تر ده‌کات.
سایتی په‌یامنێر:
به چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ژێر دروشمی ئێستا و ئاینده‌ی سینه‌ما له كوردستاندا، ئه‌مرِۆ كاتژمێر 10:30ی به‌یانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سمینارێكی له هۆڵی یه‌لماز گۆنای سازدا.
له‌م سمیناره‌دا كه راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری هونه‌ری و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری هونه‌ری و به‌رِێوه‌به‌ری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌ما له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و شاره‌زایانی بواری سینه‌ما ئاماده ببوون، چه‌ند وتار و بابه‌تێك له رۆژی یه‌كه‌می سمینار خوێندرایه‌وه كه ئه‌م سمیناره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.
له رۆژی یه‌كه‌می سمیناردا...