سه‌ردار سه‌عدی
له ژیانی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد دا که‌م نیه ئه‌و وێنانه‌ی که بریا و خۆزگه ده‌خوازین که هه‌ڵگیرابان و وه‌ک ئاڵبۆمێک بۆ هه‌میشه له لامان بوایه و به‌ڵگه‌ی شانازی گه‌له‌که‌مان و نه‌سڵه‌کانی داهاتوومان بوبان. هه‌ر ئێستاش ئه‌و وێنه ره‌ش و سپی‌یانه‌ی که به هه‌ڵکه‌وت له هێندێک لایه‌نه‌کانی شۆرشی کورد هه‌ڵگیراون، ته‌نیا به‌لگه‌کانی ویژواڵی (ته‌سویری) گه‌له‌که‌مانن.
ئه‌و فیلمه دێکۆمۆنتری‌یانه‌ی له شۆرشه‌کانی کوردستان له پارچه جیاجیاکانی کوردستان گیراون بیره‌وه‌ریه زیندووه‌کانی هه‌مومانن به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ک فیلمێکی به سێناریو دارێژراو و به پرۆگرام بێت، یه‌که‌م جار به فیلمی "تیرێژ" و ده‌رهێنانی "خه‌لیل ئویسال" به‌رهه‌م هێنرا. ئیتر ژیانی شۆرشگێرانی کورد وه‌ک چیرۆکێک نمایش ده‌درا.
"خه‌لیل ئویسال"
کاتێک له ویکی‌پیدیا له نێوی خه‌لیل ئویسال ده‌گه‌رام ئه‌و بابه‌ته‌م هاته به‌رچاو:
"ده‌رهێنه‌ری ئازادی، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌رانی کورد له جیهان ده‌یانهه‌وێ بۆ ئازادی فیلم ساز بکه‌ن خه‌لیل ئویسال له نێو ئازادی دا ده‌ژیت. له به‌ر ئه‌وه که خه‌لیل نه ته‌نیا ده‌رهێنه‌ره به‌ڵکو شه‌رڤانی ئازادی کورد و کوردستانه. خه‌لیل خۆی ئاکادیمیای سینه‌مای ئازادی کورد و کوردستانه."
خه‌لیل ئویسال لاوێکی تورکی خه‌ڵکی ئیزمیره که خه‌باتی رۆژنامه‌وانی و وێنه‌هه‌ڵگری خۆی هه‌ر له‌و شاره ده‌ست پێکردووه و هاورێ له گه‌ل کامێراکه‌ی رووی له چیاکانی کوردستان کردووه و تێکه‌ڵ به ریزی شۆرشگێرانی کورد بووه. هه‌ر له شاخه‌کانی بۆتان و زاگرۆس بۆ به به‌ڵگه کردنی شۆرشی کوردان درێژه‌ی به خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری و کامێراوانی خۆی داوه و چه‌ندین فیلمی دۆ‌کۆ‌مه‌نته‌ری و گه‌لێک وێنه‌ی له خه‌باتی شۆرشگێرانی کورد هه‌ڵگرتووه. خۆشه‌ویستی چیاکانی کوردستان وای لێده‌کات که پاش‌ناوی خۆی به "چیا" ده‌گۆرێنێت و وه‌ک خه‌لیل چیا ده‌ناسرێت. یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی.....

فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین ئێمرۆ ده‌ستی به کاری خۆی کرد.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌رێوه‌چوونی فه‌ستیڤاله‌که‌دا، 32 فیلم نیشان ده‌درێت. له فه‌ستیڤالی ئه‌مساڵ دا کرانه‌وه‌ی به‌شێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ژنان جێگای سرنجه.
ئه‌و فه‌ستیڤاله که ماوه‌ی چوار ساڵه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ به فیلمێکی عایشه پۆڵات ده‌کرێته‌وه. له مه‌راسیمی کرانه‌وه و نمایشی ئه‌و فیلمی که له ساڵۆنی سینه‌مای بابیلۆن به‌رێوه ده‌چێت، ده‌رهێنه‌ران عایشه پۆڵات، مانۆ خه‌لیل و هیشام زه‌مان و کۆمه‌لێک یاریگێر به‌شداری ده‌که‌ن.
فه‌ستیڤالی ئه‌مساڵ له دو به‌شی ژنان و لاوان فیلمه‌کانی نمایش ده‌دات. له به‌شی ژنان دا 7 فیلم به‌شداری ده‌کات که له نێویان دا ئه‌و فیلمانه هه‌یه: "بێریتان"، " وه‌نه‌وشه‌ی بێریڤان" و "کچه‌کانی ئارارات".
له به‌شی گه‌نجانیش دا نێوی ئه‌و فیلمانه وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت: "دوایین خوڵه‌ک" ، "خۆره‌ش" و "ئاوی ره‌ش".
مه‌مه‌د ئاکتاشی به‌رێوه‌به‌ری فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین له گوت و بێژێکدا ئامانجه‌کانی فه‌ستیڤالی ته‌رخان کردنی جێگایێکی دیار بۆ سینه‌مای کوردی راگه‌یاند. ئاکتاش وتی:"ئه‌و فه‌ستیڤاله ئیتر وه‌ک ره‌سمێکی لێهاتووه. هه‌ر بۆیه‌ش خۆ‌شه‌ویسته. فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین له ده‌ستپێک دا وه‌ک رێگا کردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ سینه‌مای کوردی. هه‌ژمارێک ده‌رهێنه‌ر لێره یه‌کتریان ناسی. و ئێستاش به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن. زۆربه‌سیان لێره نێویان ده‌رکرد و ئێستا نێوێکی جیهانین. ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرینگه."
له نێو فیلمه‌کانی ئه‌مساڵی فه‌ستیڤال ئه‌و فیلمانه به‌شداریان کردووه:
"ئه‌نفال-به نێوی خوا، به‌عس و سه‌ددام" مانۆ خه‌لیل
"ده‌یود تۆڵهڵدان" مانۆ خه‌لیل
"بێریتان" خه‌لیل ئویساڵ
"کیلۆمێتری سیفر" هونه‌ر سه‌لیم
"ناسنامه" نه‌زمی کرک
"ده‌یوید و له‌یلا" جه‌لال جۆنرۆی
"نه‌ورۆز" جه‌نگ ئه‌نگیزه‌ک
"En Garde" عایشه پۆڵات
"فرمێسکه‌کانی بێخاڵ" له‌وه‌ند عومه‌ر
"کێسه‌له‌کانیش ده‌توانن بفرن" به‌همه‌ن قوبادی
....و کۆمه‌له‌یه‌ک فیلمی تری کوردی
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی مالپه‌ری فه‌ستیڤاله‌که بکه‌ن لێره:
فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی به‌رلین
پێنجه‌مین فه‌ستیڤالی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و وێنه‌ی خوێندکارانی ئێران له 12 تا 16ی ئازه‌ر مانگدا له زانکۆی سه‌نعه‌تیی شه‌ریف به‌ڕێوه چوو.
خوێندکارانی کورد له‌م فه‌ستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون و له چه‌ندین بواردا پله‌کانی یه‌که‌م دووه‌م و سێهه‌میان به ده‌ست هێنا.
له به‌شی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناوخۆییدا فیلمی " خه‌یاڵی ون‌بوو" ( رویای گمشده) له ده‌رهێنانی شیلان سه‌عدی و که‌یوان فه‌همی شایانی خه‌ڵاتی یه‌که‌م بینرا. هه‌روه‌ها فیلمی "هه‌موو شتێک ڕێک و پێکه" ( همه چی مرتبه) به‌رهه‌می ناسر نوورانی ( هه‌ژار) پله‌ی سێهه‌می وه ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها له به‌شی وێنه بابه‌ته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، خه‌ڵاتی پله‌ی دووهه‌م درا به که‌یوانی میسری.
لێپرسراوانی ئه‌م فه‌ستیڤاڵه له نێوان 1000 فیلم دا 100 فیلمیان بۆ به‌شداری له کێبه‌رکێیه‌که‌دا هه‌ڵبژاردبوو و له نێوان 6200 وێنه‌ی نێردراو 110 وێنه به‌شدار کرابوون.
بابه‌تێک له‌سه‌ر فیلمی خه‌یاڵی ون‌بوو لێره بخوێنه‌وه.
فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی له‌نده‌ن که یه‌که‌م جار ساڵی 2001 ده‌ستی به کاری خۆی کردووه، چواره‌مین فه‌ستیڤالی خۆی له رۆژی 8 دیسامبری 2006 به فیلمی "نیوه مانگ"ی به‌همه‌نی قوبادی ده‌ست پێ‌ده‌کات. ئه‌مساڵ جاوه‌روان ده‌کرێت که فه‌ستیڤالێکی ده‌وله‌مه‌ند و به‌نرخ له له‌نده‌ن به‌رێوه‌بچێت. 60 فیلمی کوردی یان له‌سه‌ر کوردستان ئه‌مساڵ به‌شداریان کردووه و له لایه‌ن کۆمه‌لێک ئێسپانسێری به هێزه‌وه ، پشتیوانی له‌و فه‌ستیڤاله کراوه. له‌وانه: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رۆژ تی وی، کوردسات، کوردستان تی وی و....
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و فه‌ستیڤاله، سه‌ردانی ماڵپه‌ری ره‌سمی فه‌ستیڤال بکه‌ن.
چواره‌مین فه‌ستیڤالی فیلمی کوردی له‌نده‌ن
له درێژه‌ی بابه‌ت دا هه‌واڵه‌که بخوێننه‌وه.