
ئه‌و بابه‌ته له ماڵپه‌ری په‌یامنێر دا بڵاو بۆته‌وه و هاورێ له‌گه‌ڵ گرینگی دان به کاره‌کانی سینه‌ماکارانی گه‌نج و سه‌رکه‌وتوو، به پێویستم زانی لێره بڵاوی که‌مه‌وه.
"سینه‌مای کوردی"
سه‌رچاوه:په‌یامنێر
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان " شه‌هرام عه‌لیدی" فیلمێکی سینه‌مایی له سه‌ر کاره‌ساتی (ئه‌نفال) له هه‌رێمی کوردستان سازده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه‌یه "شه‌هرام عه‌لیدی" له دیدارێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر دواو گوتی: ماوه‌ی یه‌ک ساڵ خه‌ریکی نووسینی ئه‌م پرۆژه‌یه بووم و زه‌حمه‌تم بۆ کێشاوه، له سه‌ر ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی کورده. ده‌ستپێکی فیلمه‌که‌ش له شاری که‌رکووک ده‌بێ و نزیکی %60 ی فیلمه‌که له ناو شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، به‌شێکی فیلمه‌که‌ش له ده‌ڤه‌ری بارزانه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌کانی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه گوتی: لۆکه‌یشێنه‌کانی من سێ به‌شه، شاری که‌رکووک، کوێستانی بارزان و ده‌شتی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها له ده‌شتی هه‌ولێر و چه‌ند شوێنی دیکه‌ی باشووری کوردستان ئه‌م فیلمه وێنه ده‌گرین.
عه‌لیدی ده‌رباره‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م فیلمه گوتی: ئه‌کته‌ره‌کان زۆربه‌یان له هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی باشوور ده‌بن، له‌وانه‌یه ئه‌کته‌رێکی کوردستانی باکووریشمان له‌گه‌ڵ بێت که ناوی " ته‌ریک ئاکان"ه و له فیلمی (رێگا)ی " یه‌لماز گۆنای"دا رۆڵی (سه‌ید)ی بینیوه......
فیلمێکی دۆکۆمه‌نته‌ری سه‌باره‌ت به‌سینه‌مای مه‌هاباد

"خه‌یاڵی ون بوو" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی: شیلان سه‌عدی و که‌یوان فه‌هیمی
پرسیارێک و هه‌زاران پرسیارٍٍ؛ بۆ چی شارێک بێ سینه‌ما مایه‌وه؟
سینه‌ما ئه‌و خه‌ونه گشتی‌یه یه که له کاتی ئافراندنیه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ک خه‌ونی شار ده‌ناسرێت. خه‌ونێکی هاوبه‌شی شارنشینان. سینه‌ما بوو به خه‌یالێک که هه‌موو که‌س به بێ جیاوازی ده‌یانتوانی خۆیانی تێدا ببیننه‌وه. ئیتر چیرۆکی ژیان و خولیاکانی هه‌ر مرۆڤێک له یه‌ک ئه‌کران دا دابه‌ش ده‌بوو. پێکه‌نین، گریان، سه‌رسورمان و هه‌مو هه‌سته‌کانی سه‌ر ئێکران له نێو ته‌ماشاچیه‌کانی دابه‌ش ده‌کرا. سینه‌ما بوو به خاڵی هاوبه‌شی هه‌ستی شارنشینان و نۆستالژیه‌کی هه‌تا دوایی بۆ ژیانی شار.
سینه‌مای مه‌هاباد
مه‌هاباد ئه‌گه‌رچی شارێکی چکۆله‌ی کوردستانه به‌ڵام ناوێکی ناسراو و مێژوویه‌کی به‌رچاوی هه‌یه. له باری چاندیشه‌وه هه‌ر کات وه‌ک پێشه‌نگێک ده‌ناسرێت. نزیکه‌ی نیو سه‌ده له‌مه‌و به‌ر سینه‌ما وه‌ک خه‌یاڵێکی هاوبه‌ش سرنجی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ‌خۆی راده‌کێشێت و نۆستالێژیایه‌کی نوێ بۆ ئه و شاره له گه‌ڵ خۆی دێنێت. ئه‌و ساڵۆنه سینه‌مایه‌ی که فیلم باسی لێوه ده‌کات ساڵی 1968 زایینی داده‌مه‌زرێت. سینه‌ما ته‌ربیه‌تی مه‌هاباد.
به‌ڵام چیرۆکی خه‌یاڵی ئه‌و شاره چوار ساڵ له مه‌و به‌ر یانی ساڵی 2002 (1381 هه‌تاوی) به یه‌کجار داده‌پچرێت و ئه‌و تاکه سینه‌مایه‌ی مه‌هاباد داده‌خرێت. فیلمی "خه‌یاڵی ون بوو" گێرانه‌وه‌یه‌کی جیاواز له چیرۆکی ئه و سینه‌مایه یه.......

"ئه‌و بابه‌ته پێشتر فارسیه‌که‌ی وه‌ک یه‌که‌م بابه‌تی وێبلاگه‌که بڵاو کرابۆوه که دۆستی به‌رێزم کاک سه‌لاح وه‌ری‌گێراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی و به پێویستم زانی بڵاوی که‌مه‌وه. ئه‌و بابه‌ته یه‌که‌م جار له وێبلاگی دیالۆگ دا بڵاو بۆته‌وه." سه‌ردار
بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی یه‌ڵماز گۆنه‌ی
وه‌ڕگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئێره خانوویه‌کی گه‌وره و کۆنه له‌گوندێکی بچووکی نزیک فه‌ره‌نسه که ده‌ڵێی تورکیایه. له‌نزیک خانووه‌که تابلۆی "زیندانی ناوه‌ندی" به‌زمانی تورکی له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م به‌دی ده‌کرێت. تابلۆکان هه‌موویان باس له‌شانازی به‌تورک بوون ده‌که‌ن. "خۆزگه به‌و که‌سه‌ی خۆی به‌تورک ده‌زانێت"، له‌ناو خانووه‌که‌دا هه‌ندێک دیوار ساز کراون تا بیکه‌نه شوێنی پیاسه‌کردن له‌ژێر چاودێری قه‌ره‌وێڵێک که له‌سه‌ر بورجی پاسه‌وانی دانیشتوه. سه‌رسوڕهێنه‌ره خانوویه‌کی وه‌ها ساده ببێته زیندان. پیاوێک که شه‌پقه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یی له‌سه‌ره به‌ناو ژنه ڕووداپۆشراوه‌کان و پیاوانی پانتۆڵ فشدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێشه‌وه دێت. هه‌ندێک ئه‌ولاتر، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، وه‌ک هه‌میشه ئارام و ده‌م به‌بزه، هاتنی به‌رپرسی گشتی زیندانه‌کان و هاوئاهه‌نگ کردنی سه‌ربازه‌کان وێنه ده‌گرێت.
"جامه‌کان بشکێنن با مه‌له‌کان ئازاد بن" ناوی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌یه که دواتر بوو به (دیوار). ئه‌م فیلمه باس له‌شۆڕشێک ده‌کات له‌ناو زینداندا که له‌لایه‌ن زیندانیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ڵام شۆڕش شکست ده‌خوات و فیلمه‌که له‌گه‌ڵ هاتنی که‌سانی نوێ بۆ ناو زیندان کۆتایی دێت.
دروستکردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌ت به‌زیندان له‌گه‌ڵ......