له گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنه یه‌ک به دوای یه‌که‌کانی به‌همه‌ن قوبادی و به تایبه‌ت دواترین به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌ره کورده، "نیوه مانگ"، که توانی له فه‌ستیڤالی سه‌ن سێباستیه‌ن سێ خه‌ڵاتی گرینگی ئه‌م فه‌ستیڤاله بباته‌وه، رۆژنامه‌ی هه‌ره به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی لۆمۆند ده‌ڵێت: " ئیتر له ئێستاوه به‌همه‌ن قوبادی یه‌کێک له ناودارینی سینه‌مای جیهانه". ئه‌و بابه‌ته له لاپه‌ره‌ی هونه‌ری هه‌ژمار 4ی ئۆکتۆبری ئه‌و رۆژنامه‌یه و به پێنوسی تۆماس سوتینێل (سه‌ر نوسه‌ری هونه‌ری رۆژنامه‌که و ره‌خنه‌گری به ناوبانگی فه‌ره‌نسی) بڵاو بۆته‌وه. شایانی باسه که فیلمی "نیوه مانگ" له فه‌ستیڤالی فیلمی سێباستیه‌ن سێ خه‌ڵاتی سه‌ده‌فی زێرین بۆ باشترین فیلم (هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فیلمی فه‌ره‌نسی "کوره‌که‌م")، باشترین خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گران و باشترین وێنه هه‌ڵگری فه‌ستیڤاله‌که‌ی بۆخۆی برد. ئه‌وه بۆ جاری دویه‌مه که به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی گرینگی سه‌ده‌فی زێڕینی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ن سێباستییانی ئیسپانی ده‌باته‌وه. له هه‌واڵێکی تر دا که سایتی په‌یامنێر رایگه‌یاندووه، به‌همه‌ن قوبادی یه‌ک له‌و سه‌د ده‌رهێنه‌ره به‌ناو بانگه‌ی سینه‌مایه که له کتێبێک به ناوی "سینه‌مای ئێستا" دا باس له ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کرێت. ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ وپه‌خشی به‌ناوبانگی تاشن (Taschen) له وڵاتی به‌ریتانیا و به‌سه‌رپه‌رشتی (ئه‌ندرۆ بایلی) بڵاوده‌کرێته‌وه و له 600 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگدا، وێنه‌و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌د که‌س له باشترین سینه‌ماکارانی ئێستای دنیا ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
ئه‌وه له کاتێک دایه که نمایش و بڵاو بونه‌وه‌ی "نیوه مانگ" له ئێران به تۆمه‌تی جیاوازی خوازی، له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه رو‌به‌روی قه‌ده‌غه بۆته‌وه. "نیوه‌مانگ" چیرۆکی ئامێرژه‌نێکی پیر و به‌ناوبانگی کوردستان به نێوی مامۆ ده‌گێرێته‌وه که دوای ساڵیانێک ده‌یهه‌وێ هاورێ له‌گه‌ڵ مناڵه موسیقا زانه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆنسێرتێک بچن بۆ باشووری کوردستان. هاورێ له گه‌ڵ ئه‌وان ژنه گۆرانی بێژێکیشیان له گه‌ڵه که له‌و رێگایه‌دا به‌سه‌رهاتی جیاوازیان بۆ پێش دێت. "نیوه مانگ" به بۆنه‌ی 250یه‌مین سالوه‌گه‌ری له‌دایک بونی مۆتزارت و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئۆتریشه‌وه به به‌همه‌ن قوبادی و 4 ده‌رهێنه‌ری تر سیفاریش کراوه. فیلمه‌که کاری هاوبه‌شی کوردستانی عێراق، ئۆتریش، فه‌ره‌نسه و ئێرانه. ئه‌و فیلمه هه‌تا ئێستا له زۆر فه‌ستیڤالی جیهانی دا به‌شداری کردووه و له لایه‌ن کوردستانی عێراقه‌وه وه‌ک نوینه‌ر بۆ فه‌ستیڤالی ئۆسکاری ئه‌مساڵ پێشنیار کراوه.

یه‌كه‌م فه‌ستیڤالی فیلمی كوردی مۆنتراڵ له وڵاتی كه‌نه‌دا له سه‌ر ناوی "ئۆدیسه‌ی سینه‌مای كوردی" به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م فه‌ستیڤاله رێكه‌وتی 28 ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ كلیك ده‌خوات و له 9 نوامبر كۆتایی پێ‌دێت. فه‌ستیڤالی فیلمی كوردی مۆنتراڵ له لایه‌ن سینه‌ما ته‌كی كێبك (ویلایه‌تی كێبكی كه‌نه‌دا) و ئه‌نیستیتۆی كوردی مۆنتراڵ به‌رێوه ده‌چێت و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی شاری مۆنتراڵ و ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس پشتیوانی لێ‌ده‌كرێت.
بیست فیلمی كورت و بڵیند، له درێژه‌ی به‌رێوه‌چونی ئه‌م فه‌ستیڤاله دا نمایش ده‌درێن. فه‌ستیڤال به دوایین فیلمی بڵیندی ده‌رهێنه‌ری كورد هونه‌ر سه‌لیم به نێوی "دۆل" ده‌كرێته‌وه. هه‌ر وه‌ها فه‌ستیڤاله‌كه فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی كورد یه‌ڵماز گۆنای، به‌همه‌ن قوبادی، نیزامه‌دین ئاریچ، جوانۆ رۆژبه‌یانی، كازم ئۆز و ده‌رهێنه‌ری ئێرانی سه‌میرا مه‌خمه‌لباف به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
بۆ دیتنی به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌چونی ئم فه‌ستیڤاله ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئادره‌سانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
سینه‌مای كوردی
ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس
ئه‌میرحه‌سه‌ن‌پوور
وه‌رگێران له ئینگلیزیه‌وه : سه‌ردار سه‌عدی
[ئه‌وه به‌شێکی کورت له نووسراوه‌ی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی که له ژێر دێری "داهێنانی کولتوری میدیای کوردی " له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 بڵاو بۆته‌وه، ئه‌و ساڵانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و هونه‌ره هێشتا ده‌ستی پێ نه‌کردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌و نوسراوه زۆرتر باسی په‌یوه‌ندی نیوان سینه‌ما و زمان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ده‌کا ].
ئه‌گه‌رچی فیلم، کۆنترین میدیای گشتی ده‌نگ و ره‌نگ دار، له نێوان ساڵه‌کانی 1920 دا گه‌ییشتۆته هێندێک شاری کوردان، سینه‌ما به زمانی کوردی زۆر به درێنگی ده‌ستی پێ‌کرد. ئاسته‌نگیه‌کانی به‌رده‌م ئاوابوونی سینه‌مای کوردی، سیاسی، ئابووری و ته‌کنیکی ده‌ژمێردرێت. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به لایه‌نی سیاسی بێت ئه‌وه‌یه که هه‌مو فیلمه‌کان، چ به‌رهه‌مه‌کانی ده‌ره‌وه و چ خۆماڵی‌یه‌کان، بڵاو بونه‌وه‌یان پێویستی به ئیزنی کۆمیته‌ی سانسۆری حکومه‌ته‌کان هه‌بووه. کاتێک وتوو وێژ که‌ریک له ده‌رهێنه‌ری کورد یه‌ڵماز گونای ده‌پرسێ بۆچی هیچ کام له فیلمه‌کانت به زمانی کوردی نین؟ ئه‌و ده‌ڵێت: " زور به ساده‌یی بڵێم به‌و هۆیه که زمانی کوردی به شێوه‌ی یاسایی له تورکیه قه‌ده‌غه کراوه (Studia Kurdica, 1 ، ژانویه 1984، ل.97).
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و عێراق، ته‌نیا وڵاتانێک بوون که ئاسته‌نگی سیاسی بۆ پێشکه‌وتنی سینه‌مای کوردی که‌متر .......... .
به‌یانیه‌ی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌بردنی چواره‌مین فه‌ستیڤالی فیلمی كوردی له‌نده‌ن
بڕیاروایه له كۆتایی ئه‌مساڵ، چواره‌مین فستیڤالی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت. له بانگه‌وازێكدا كۆمیته‌ی رێكخستنی فستیڤاله‌كه داوا له هه‌موو ده‌رهێنه‌ره كورد و بینایه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه فیلمیان ده‌رباره‌ی كورده سازداوه، ده‌كات كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فستیڤاله‌كه ره‌وانه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌یه:
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، تائێستاکه یه‌که‌مین فێستیڤاڵی کوردییه که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌کوردێکی چالاکی له‌نده‌نه‌وه ڕێکخراوه. بۆ ئه‌وه‌یش زۆرتر جێگه‌ی متمانه‌ی کورد بێت، فێستیڤاڵه‌که، ساڵی 2006، بووه یه‌کێک له بنکۆمیته‌کانی کۆمه‌ڵه‌کوردییه سه‌ره‌کییه‌کانی بریتانیا که نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو کوردی کوردستان ده‌کات. وا ئه‌مساڵیش خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین، مژده‌ی ڕێکخستنی چواره‌مین (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی)تان له له‌نده‌ن پێ ڕابگه‌یه‌نین که له ڕێککه‌وتی 8/12/2006ه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له سینه‌مای (ڕیۆ)ی ناوچه‌ی دۆڵستن به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ، داوا له هه‌موو ده‌رهێنه‌ره کورده‌کان و ناکورده‌کانیش ده‌که‌ین که فیلمیان ده‌رباره‌ی کورد سازداوه، کاره‌کانیان بنێرن بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌که. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، .......... .
له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی و ورده‌كاریه‌كانی به‌رێوه‌چونی فه‌ستیڤاله‌كه راگه‌یه‌ندراوه.