
به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ئافرێنه‌ری هونه‌ری گه‌نجان،فه‌ستیڤالێکی کورته فیلمی کوردی له سلێمانی به‌رێوه چوو. فه‌ستیڤال به دروشمی "له به‌هره‌ی لاوانه‌وه به‌ره‌و سینه‌ما سازی ئاینده" له رۆژانی 19 و 20 ئه‌و مانگه دا له سلێمانی به‌رێوه‌چوو. ئه‌وه دوهه‌مین فه‌ستیڤالی فیلمی لاوانه و له سه‌ر ناوی خه‌ڵاتی کۆتری ئاڵتون ساز ده‌کرێت. به‌رێوه‌به‌ری فه‌ستیڤاله‌که‌ش رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستانه.
ئه‌و فیلمانه‌ی له‌م فه‌ستیڤاله دا نمایش دران ئه‌مانه بوون:
فه‌ستیڤاله‌که له 8 به‌ش دا خه‌ڵات ده‌به‌خشێت.

نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی مانۆ خه‌لیل،"الانفال:به ناوی خودا، به‌عس و سه‌ددام"، له فه‌ستیڤالی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌تینا Athina که له نێوان 23 و 30 مانگی سێپتا‌مبر به‌رێوه ده‌چێت، به‌شداری ده‌کات.
"ئه‌نفال" نێوی سوره‌یه‌کی قورئانه که باس له سه‌رکه‌وتنی دوباره به سه‌ر کافران و حه‌لال بونی گیان و ماڵی وان ده‌کات. سالی 1987 میلادی به فه‌رمانی سه‌ددام و به نێوی ئه‌نفال، هێرشێکی درندانه بۆ سه‌ر کوردستان به سه‌رکردایه‌تی عه‌لی کیمیاوی کرا. له پرۆسه‌ی ئه‌نفال دا 182 هه‌زار مرۆڤی کورد کوژران، بێ سه‌ر و شوێن کران و کوردستان کاول کرا.
ئه‌و فیلمه دیکۆمه‌نته‌ری یه باس له‌و روداوه ده‌کات. فیلمه‌که تا ئێستا دوو جار له ته‌له‌فیزیۆنی سویس نمایش دراوه و له داهاتوویه‌کی نزیک دا بریاره له چه‌ندین ته‌له‌فیزیونی ئه‌وروپی نمایش بدرێت. فیلمه‌که به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی سویس و کوردستانه.
مانۆ خه‌لیل ده‌رهێنه‌ری کوردی له دایک بووی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی سویسه که تا ئێستا چه‌ندین فیلمی وه‌ک خه‌ونه ره‌نگینه‌کان، سه‌رکه‌وتنی ئاسن و ...، به‌رهه‌م هێناوه.

یه‌که‌م فیلمی ده‌رهێنه‌ری کوردی دانیشتووی ئه‌مریکا جه‌لال جۆنۆری، "ده‌یوید و له‌یلا" رای گشتی دونیای بۆ خۆی راکێشاوه.
جه‌لال جۆنۆری ده‌رهێنه‌ری کوردی له دایک بووی سلێمانی‌یه که ساڵهایه له شاری نیۆیۆرکی ئه‌مریکا داده‌نیشێت.ئه‌و ده‌رهێنه‌ره کورده له یه‌که‌م ئازموونی فیلمی بڵیندی خۆی دا، داستانی ئه‌وینی نێوان کچێکی کورد و موسوڵمان به ناوی له‌یلا و کورێکی جوله‌که‌ی ئه‌مریکایی به نێوی ده‌یوید ده‌گێرێته‌وه.
سێناریوی فیلمه‌که له‌سه‌ر ئه‌ساسی چیرۆکێکی راسته‌قینه نوسراوه‌ته‌وه و وه‌ک فیلمێکی کۆمیدی رۆمانتیک که خاوه‌ن لایه‌نی سیاسی‌یه ناوزه‌د ده‌کرێت.له‌یلا کچێکی کوردی عیراقی‌یه و هاورێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری نیۆیۆرک ژیان به‌سه‌ر ده‌بات به‌ڵام دانیشتووی ئه‌مریکا و خاون کارتی که‌سک نیه. ده‌یوید یش به‌رهه‌م هێنه‌رێکی ته‌له‌فیزیۆنی‌یه و ئه‌م دوانه له روداوێکی ناکاو یه‌کتر ده‌ناسن و ئه‌ویندار یه‌کتر ده‌بن. به‌ڵام زۆر شت رێگر ده بێت بۆ زه‌ماوه‌ندی وان. کێشه‌ی جیاوازی دینی و چاندی، کێشه‌ی ناره‌زایی بنه‌ماڵه‌کانیان. هه‌روه‌ها له‌یلا ئه‌وینداری وڵاته‌که‌ی، کوردستانه و نایهه‌وێ له کوردستان دوور بێت.
فیلمه‌که به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی رۆمانتیک و هه‌روه‌ها به لایه‌نێکی سیاسی باس له‌و داستانه ئه‌ویندارانه‌یه‌ی "ده‌یوید و له‌یلا" ده‌کات.
ئه‌و فیلمه له زۆر فه‌ستیڤالی نێونه‌ته‌وه‌یی میوان کرابوو و ئێستاش بۆ چه ندین فه‌ستیڤال بانگهێشت کراوه."ده‌یوید و له‌یلا" له‌و فه‌ستیڤالانه دا به‌شداری ده‌کات:
-21مین فه‌ستیڤالی فیلمی ناونه‌ته‌وه‌یی Annual Forte Lauderdale له فلۆریدای ئه‌مریکا ناوبه‌ری 20 ئۆکتۆبر و 12 نوامبر دا به‌رێوه ده‌چێت.
-30یه‌مین فه‌ستیڤالی فیلمی ناونه‌ته‌وه‌ییMostra Sao Paolo له برازیلیا له نێوان 20 ئۆکتۆبر و 2 نوامبر به‌رێوه ده‌چێت.
-فه‌ستیڤالی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی Portsmouth که له رێکه‌وتی 12 هه‌تا 15 ئۆکتۆبر له شاری نیوهه‌مپشایر ی ئه‌مریکا به‌رێوه ده‌چێت.
-فه‌ستیڤالی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی تاهیتیTahiti که له ناوبه‌ر 2 و 9 دێسامبر له شاری بۆرابۆرای تاهیتی به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌گه‌رچی جه‌لال جۆنۆری ئه‌و فیلمه‌ی به بودجه‌یه‌کی که‌مه‌وه به‌رهه‌م هێناوه به‌ڵام نوسه‌ری سایتی Kurdishcinema ده‌وریم کلیچ "Devrim kilic" سه‌باره‌ت به‌و فیلمه ده‌ڵێت:
"ئه‌و فیلمه هیچ که‌مێکی له‌و فیلمانه‌ی هۆلیوود نیه که به بودجه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره ساز ده‌کرێن و ئاکته‌ره‌کانیش بێ‌وێنه و یه‌کجار سرنج راکێش رۆڵ ده‌گێرن. نوسینی سکریپته که و ده‌رهێنانی فیلمه‌که‌ش زۆر لێزانانه و پرۆفه‌سیۆنه‌ل بووه".
شایانی باسه که جۆنۆری جیاواز له نوسین و ده‌رهێنانه ئه‌و فیلمه، سێناریۆیه‌کی به نێوی گیل‌گامێش نوسیوه که سه‌رکه‌وتنی زۆری له ئه‌مریکا به ده‌ست هێناوه و له پلانی داهاتووی دایه تا ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌و سیناریویه‌ش بکات.
بۆ ئاگاداری زیاتر سه‌ردانی سایتی نه‌ورۆز فیلم بکه‌ن.
شون کانێری و سوفیا لورن رۆڵی سه‌ره‌کی له‌و فیلمه‌دا ده‌گێرن

قاسم گوڵته‌کین به‌رهه‌م هێنه‌ری کوردی تورکیا رایگه‌یاند که خه‌ریکی ته‌واو کردنی ئاماده‌کاریه‌کانی وێنه گرتن له فیملی "کوردستان وڵاتی نادیار"ه که له‌و چه‌ند مانگه دا فیلمه‌که له نزیک گۆلی شاری وان و چیای ئارارات و به گشتی له باکوری کوردستان ده‌چێته پێش کامێرا.
ئه‌و فیلمه چیرۆکی کۆچی عه‌شیره‌تی بوروکان ده‌گێرێته‌وه که له ساڵی 1609 زایینی ئه‌نجام دراوه. کۆچبه‌ریه‌کی دژوار و به ژان له ده‌وروبه‌ری سیڤه‌رک و چیای قه‌ره‌ژداغێ به‌ره‌و سه‌رحه‌د، وان و قه‌فقاز.
ئه‌و فیلمه نێونه‌ته‌وه‌یی یه، به دو زمانی ئینگلیزی و کوردی یه و ئامانجی گێرانه‌وه‌ی به‌شێک له مێژووی کوردستانه.
له‌و فیلمه دا نێوی زۆر که‌سی به‌ناوبانگ هه‌یه. ئاکته‌ری به‌ناوبانگی سکۆتله‌ندی، شون کانری، که به جیمز باند ده‌ناسرێت، رۆڵی سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌که"میر شه‌مدین"ی ده‌بێت.هه‌روه‌ها ئاکته‌ری ژنی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی، سوفیا لۆرن له‌و فیلمه دا یاری ده‌کات. هه‌روه‌ها له فیلم دا 150 ئاکته‌ری سه‌ره‌کی و 3500 ئاکته‌ری فیگۆر رۆڵ ده‌گێرن و نێوی تاریق ئالکان، موسلیم گورسه‌سی ده‌رباز ده‌بێت. وه‌ک گوڵته‌کین بۆ خۆی ده‌ڵێت، له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند رۆژین و گۆرانی بێژ جانێ و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ شوان په‌روه‌ریش له‌و باره دا قسه‌یان کردووه.ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌ش "یوسف کورچه‌نلی" یه.
به‌رهه‌م هێنه‌ری، فیلم قاسم گولته‌کین له گوت و بێژێک له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیتالی کوریێره دێلاسێرا ده‌لێت:
ئاماده‌کردنی ئه‌و فیلمه که سه‌باره‌ت به مێژووی کوردانه، سالهایه که له مێشکم دایه و نماییش بونی ئه‌و فیلمه(که بریاره ساڵی 2008 بێت) گه‌ییشتن به ئاواتێکی به ده‌یان ساڵه‌یه. گوڵته‌کین سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شون کانری بۆ ئه‌و فیلمه ده‌ڵێت: شۆن کانری ئاکته‌رێکی سکۆتله‌ندییه و سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤێکی هه‌ستیاره، هه‌ر بۆیه رۆڵی سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی بورکان به باشی ده‌توانێ یاری بکات.
قاسم گوڵته‌کین(خاوه‌ن شه‌ریکه‌ی Brukan production) له ناو سینه‌ما دا نێوێکی شاراوه نیه و تا ئێستا به‌رهه‌م هێنه‌ری زۆر فیلمی وه‌ک "وڵاتی رۆژ" به‌سیم ئوستاد ئوغلو، "کیلومه‌تری سیفر" هونه‌ر سه‌لیم، "کیسه‌له‌کانیش ده‌توانن بفرن" به‌همه‌ن قوبادی کردووه.
قاسم گوڵته‌کین ئارمانجی فیلمه‌که‌ی ناساندنی دیرۆکی مزۆپۆتامیا و کوردستان له گۆره‌پانی نێو نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌زانێت.
جوانۆ رۆژبه‌یانی ئه‌نفال ده‌کات به زنجیره فیلم
دادگایی کردنی سه‌ددام حوسه‌ین و دار و ده‌سته‌که‌ی له سه‌ر ئه‌نفال، جارێکی تر که‌ڵک وه‌رگرتنی سوپای ئیراقی له چه‌کی کیمیاوی به دژی کوردان و باسی ئه‌نفالی کوردانی وروژاندۆته‌وه. له ئۆپراسیونه‌کانی ئه‌نفال دا 182 هه‌زار که‌س ژیانیان له ده‌ست دا و به هه‌زاران گوندی کوردستان کاول کرا.
ده‌رهێنه‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردی ئامریکایی"جوانۆ رۆژبه‌یانی" زنجیره فیلمێکی سه‌باره‌ت به ئه‌م کاره‌ساته دروست کردووه.
دایکێکی کورد هاورێ له گه‌ڵ ژان و ئێشێکی فه‌راوان، شین گێری بۆ مێرد و هه‌شت مناڵه کوژراوه‌که‌ی ده‌کات. ئه‌وان له‌و هێرشه‌ی سه‌ددام دا ژیانیان له ده‌ست داوه که به "ئه‌نفال" نێو براوه.ئه‌وه به‌شێک له گوت و بێژێکی هه‌ست بزوێنه که جوانۆ رۆژبه‌یانی بو فیلمی گۆری به کۆمه‌ڵ ئه‌نجامی داوه. رۆژبه‌یانی ئامانجی خۆی له‌و فیلمه روناکی
خستنه سه‌ر ئه‌و پرۆژه مه‌رگ هێنه‌ره‌یه که کاتی خۆی سه‌ددام بۆ قر کردنی کوردان ده‌ستی پێ‌کردبوو.
"له راستیدا من هه‌ستم کرد که که‌س نایهه‌وێت فیلم یان فیلمێکی دیکومه‌نته‌ری له گه‌ڵ ورده‌کاریه‌کانه‌وه له‌و باره‌دا ساز بکات.شتێک که بتوانێ تا راده‌یه‌ک قوڵایی ئه‌و کاره‌ساته به بینه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه نیشان بدات.کاره‌ساتێک که به راستی جینۆسایده".
رۆژبه‌یانی به هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سێ فیلمی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال ساز کردووه به ناوه‌کانی "گۆری به کۆمه‌ڵ"،"عه‌لی کیمیاوی" و "چه‌کی به کۆمه‌ڵ کوژ".
هه‌ر سێ فیلمه‌که هاورێیه له گه‌ڵ ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ئازارانه‌ی ره‌ژیمی سه‌ددام حوسه‌ین به‌و جۆره که خه‌ڵک شایه‌تی ده‌ده‌ن.خه‌ڵکه‌که باس له‌وه ده‌که‌ن که چۆن له پێش چاوی وان خۆشه‌ویسته‌کانیان ئه‌شکه‌نجه کراون و کوژراون.هه‌روه‌ها داستانی ئه‌وه‌ی که چۆن ماڵ و ژیانیان له ترسی بوردمانی کیمیاوی به جێ هێشتووه. پیاوێک له فیلمه‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات که چۆن توانیوێتی خۆی بگه‌یه‌نه‌ته کامپێکی په‌نابه‌ران له تورکیه، به‌ڵام به‌رپرسیارانی کامپه‌که له‌وه‌ی که ئه‌و قوربانییه‌کی کیمیابارانه، نکۆڵیان ده‌کرد.
"من به تورکه‌کانم ده‌گوت که ئێمه وه‌به‌ر کیمیاباران که‌وتوین، که‌چی ئه‌وان ده‌یانگوت نا نا بێده‌نگ بن، ئێوه به ئاگر سوتاون".
رۆژبه‌یانی بۆ سازکردنی فیلمه‌کانی ئیزنی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌و ڤیدیویانه‌ی هه‌بو که رژیمی ئیراق له هێرشه‌کانی دا هه‌ڵیان گرتبوو هه‌ر وه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی که رژیم له ئه‌شکه‌نجه و کوشتاره‌کانی دژبه‌ره‌کانی خۆی گرتبووی.
رۆژبه‌یانی ده‌لێت:"دیتنی ئه‌و فیلمه کارێکی دژواره. ئاوردانه‌وه له‌و روداوانه وه‌ک کابوسێک وابوو. کاتێک چاوم به مناڵه‌کانی خۆم ده‌که‌وت بیرم له مناڵه‌کانی وان ده‌کرده‌وه که ئه‌وان چی بۆ من ده‌گێرنه‌وه و جاری وابو که هه‌ستم ده‌کرد خه‌ریکه شێت ده‌بم".
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و سێ فیلمه دیکۆمه‌نته‌رییه، به‌رێز رۆژبه‌یانی ده‌ڵێت که دادگایی سه‌ددام و شه‌ش له دار و ده‌سته‌که‌ی به تاوانی جینۆسایدی کوردان هه‌ستێکی خۆش به ئه‌و ده‌به‌خشێت و وا بیر ده‌کاته‌وه که ئه‌و سێ فیلمه‌ی وی، رای گشتی له جیهان بۆ ئه‌و دادگایه ئاماده‌تر ده‌کات.
ئاماده‌كردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
پێشه‌کی:
حه‌سه‌ن جودی له دایک بووی شاری هه‌ولێری باشووری کوردستانه و ده‌رچوی زانکۆی به‌غدایه.یه‌که‌م ته‌جروبه‌ی سینه‌مایی، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له فیلمی(مه‌له‌کان بۆ باوه‌شی یه‌کتر ده‌گه‌رێنه‌وه) دا بووه.فیلمێکی درامایی به ده‌رهێنانی رزگار عه‌بدولقادر که به‌رهه‌مهێنانی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان به ناته‌واوی مایه‌وه.
هه‌ر له‌و کاته‌وه به خولیای پێشکه‌وتنی سینه‌ما به زمانی کوردی بووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێی له ساڵی 1991 دا (کۆمه‌ڵه‌ی سینمای کوردستان) یان دامه‌زراندووه که یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی له‌و چه‌شنه له کوردستان دا بووه.له چوارچێوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ش دا یه‌که‌م گۆڤاری سینه‌مایی به زمانی کوردیان له ئه‌یلولی 1991 دا ده‌رخستووه و دوای دوهه‌مین ژماره‌ی خۆی له حوزه‌یرانی 1992 دا به هۆی ناله‌باری بارودۆخی مادی و گرفتی شه‌خسی ئیتر بڵاو نه‌بۆته‌وه.
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:"هه‌ر له‌و کاته‌وه بانگه‌شه‌ی له دایک بونی سینه‌مای کوردی مان کردووه" .هاوینی ساڵی1998 له سه‌ر بودجه‌ی ته‌له‌فزیۆنی مه‌د MEDTV له سلێمانی ده‌رهێنانی فیلمی "وڵاتی بێ ئاسمان" ده‌کات.ئه‌و فیلمه چیرۆکی خێزانێکی کوردی که‌رکوک ده‌گێرێته‌وه که ئاواره‌ی سلێمانی بونه.هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکی فیلمه‌که باس له روداوه‌کانی ساڵی 1996 ی باشووری کوردستان و گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێم ده‌کات.هه‌روه‌ها پیلانه شاراوه‌کانی رژیمی تورک
یا و رێکخراوه سیخۆریه‌کان که به ناوی خێرخوازی له کوردستان ئیش ده‌که‌ن، تا راده‌یه‌ک ئاشکرا ده‌کات.سه‌ره‌رای ریکلامیکی به‌رفراوان، ئیداره‌ی سلێمانی نشیان دانی فیلمه‌که قه‌ده‌غه ده‌کات.حه‌سه‌ن جودی له وت و وێژ له‌گه‌ڵ سه‌لاح بایه‌زیدی دا باس له‌و به‌سه‌رهاتانه ده‌کات و تێروانینه‌کانی بۆ سه‌ر سینه‌ما و به تایبه‌ت سینه‌مای کوردی و پلانه‌کانی دوارۆژی دێنێته سه‌ر زمان.
نوسه‌ری وێبلاگی سینه‌مای کوردی
ــ له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كدا كه كه‌متر گه‌نجێك ڕووی له‌هونه‌رێكی وه‌ك سینه‌ما ده‌كرد، ئه‌و خولیایه چۆن له‌ئێوه‌دا گه‌شه‌ی كرد؟
زۆرن ئه‌و هۆكارانه‌ی منیان كرده هۆگرو ئاشقێكی سینه‌ما.كه منداڵ بووم بۆ یه‌كه‌مین جار له‌میانه‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆكه‌وه چه‌ند كورته فیلمێكی ره‌شوسپیم بینی، كه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (سوبحی كۆیی) خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان بوو، هێنابووی بۆ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك نمایشی ده‌كرد.هه‌ر ئه‌و كاته سیحر‌و فه‌نتازیای ئه‌م هونه‌ره خه‌یاڵ و بیر‌و هۆشی داگرتم و ته‌واو دڕناگه‌م له‌م هونه‌ره‌دا و ئاشقی بووم. ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان بوو ......... .